خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
دوێنی هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی حەفتا و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بنکەی ئەم ڕێکخراوەیەدا لە شاری نیۆیۆرک، دوو شاری واشینگتۆن و نیۆیۆرک بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی لایەنگرانی فەلەستین و نەیارانی شەڕ.
خۆپیشاندەران لە نیۆیۆرک و واشینگتۆن درووشمی نەیارەتی کردنی پەلاماری سەربازیی ئیسراییل بۆ سەر غەززە و بۆردومانی لوبنانیان دا و داوایان لە ڕژێمی زایۆنی کرد شەڕ لە غەززە ببڕێتەوە و کۆتایی بێنێ بە بۆردومان کردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنانیش.
خۆپیشاندەران هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێست و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی کە داڵدەیەکی سەربازیی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕژێمی زایۆنی، ئەوان داوایان لە حکومەتی ئەمریکا کرد کۆتایی بێنێ بە هەڵوێستی داکۆکیکارانەی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی.