ئامادەیی بۆرێل بۆ ئاسانکاری لە وتووێژی ناڤۆکی دا
یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی ئەو یەکیەتیە لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای پیداگری لەسەر گرینگی دەسپێکردنەوەی دیپلۆماسی ناڤۆکی ئامادەیی خۆشی وەک هاودەنگکاری بەرجام ڕاگەیاندوە بۆ ئاسانکاری ڕێگەچارەسەڕێکی دیپلۆماتیک بەئاراستەی ڕاگەیشتن بە نیگەرانی لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەو ڕێککەوتنە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی ئەو یەکیەتیە، پیداگری دەکا لەسەر گرینگی دەسپێکردنەوەی دیپلۆماسی ناڤۆکی و ئامادەیی خۆشی وەک هاودەنگکاری بەرجام لەژێر سەردێڕی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاساێشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاسانکاری لەپێناو دەستنیشانی ڕێگەچارەسەڕێکی دیپلۆماتیک و بەئاراستەی ڕاگەیشتن بە نیگەرانی لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەو ڕێککەوتنە ڕادەگەیەنێ.
بۆرێل هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەم هەفتە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرفەتێکی شیاوە بۆ ڕاوێژو پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی بەرجام.