پێداگری ئانڕوا لەسەر دەسپێکی سێ تراژیدیا لە غەزەو ڵیواری ڕۆژئاواو لوبنان
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەو وەیلانە فەلەستینیەکان وێرای وریاییدان بەرامبەر بە لیکەوتەکانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە لەدوای پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان هەنوکە ئەو بنیاتە ڕوبەڕو بۆتەوە لەگەڵ سێ تراژیدیاو کارەسات.
فیلیپ لازارین"ی کومیسێری گشتی ئانڕوا، ڕایگەیاند کە ئانروا لەکاتی دەسپێکی پەلامارە توندەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر حیزبوڵڵای لوبنان ڕوبەڕو بۆتەوە لەگەڵ سێ تراژیدیاو کارەسات، بەجۆڕێک کە ئەو پەلامارانە جیا لە شەڕەکەی غەزەو دۆخی لیواری ڕۆژئاوای داگیرکراو بارێکی قورسی خستۆتە سەرشانی ئەو ئاژانسەو ئێمە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا وەک دوو مەیدان بۆ چالاکیەکانی خۆمان لەبەرچاو گرتوەو بە هێڵی پێشەوەی چالاکیەکانمان دێنە ئەژمار کە ئەوەتا هەنووکە لوبنانیشی لێ زیاد بوە.
لازارینی وێرای ڕاگەیاندنی بەداخ بوونی خۆی لە کەم بوونەوەی بودجەی ئانڕوا بۆ یارمەتی گەیاندن بەو سێ شووێنە ڕایگەیاند کە هەنوکە بەم پەلامارە توندە نوێیانەی زایۆنیستەکان بۆسەر لوبنان جگە لە غەزەو ڵیواری ڕۆژئاوا لوبنانێش بۆتە سێهەم ناوچە بۆ چالاکی بنیاتەکەی و ئەوەش بەو مانایەیە کە ئەو سێ دەڤەرە لەلایەنی مرۆیەوە لە دۆخێکی نائاسایی دان و هەربۆیەش ئێمە ڕوبەڕو بوینەوە لەگەڵ سێ تراژیدیا.