بۆرێل: کەس نەتانیاهۆی پێ ڕاناگیرێ
ئهیلوول 28, 2024 09:16 Asia/Tehran
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا داخی خۆی ڕاگەیاند لەوەی کە هیچ هێزێک ناتوانێ سەرۆک وەزیرانی زایۆنیست کۆنتڕۆڵ بکا.
هاوکات لەگەڵ پەلامارە تیرۆریستیەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر بەیرووت جۆزێف بۆرێلی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا وتی لەوەی کە هیچ هێزێک جگە لە ئەمریکا توانای ڕاگرتنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی زایۆنیستەکانی نیە داخی خۆی ڕاگەیاندو وتی کە واپێدەچی نەتانیاهۆ هەروا پێداگرە لەسەر شەڕ لە غەزەو لوبنان.
ئەو کاربەدەستە ئوروپایە وتی کارێک کە دەیکەین زەخت و گوشاری دیپلۆماتیکە بۆ جێگیرکردنی ئاگربڕ، بەڵام واپێدەچی کە کەس ناتوانێ نەتانیاهۆ لە پەلاماری بۆسەر غەزەو لێواری ڕۆژئاوا ڕابگرێ.