ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: لاگری ئاڵمان لە ئیسرائیل شوێنهاتگەلی یاسایی بۆ بەڕڵین بەدواوە دەبێت
ڕێپوڕتێری تایبەتی مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین وتی: ئەگەر ئاڵمان بە نیازە لە تەلابیب کە جەنایەتی نێونەتەوەیی ئەنجام داوە لاگری بکات ئەوە بڕیار و هەڵبژاردنێکی سیاسیە بەڵام دەبێ شوێنهاتە یاساییەکانیشی قەبووڵ بکات .
فڕانچێسکا ئاڵبانیز ڕێپوڕتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان کە لاگری لە کوشتاری خەڵکی بێ دەرەتانی غەزە و پەلامار بۆ سەر ناوەند و دامەزراوە ناسەربازیەکان دەکات وتیشی وەک کارناسێکی سەربەخۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی نیگەرانی سیاسەتی لاگری لە ئیسرائیل لە لایەن ئاڵمانم و سەبارەت بەو سیاسەتە دژە فەلەستینیە و شوێنهاتەکەی وشداری بە ئاڵمان ئەدەم .ناوبراو وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دەبێ شی بکاتەوە کە چلۆن دەتوانێ جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونی دژ بە ژنان و منداڵانی غەزە پاساو بداتەوە .