درێژەی خۆپیشاندانی خەڵکی بەریتانیا بۆ داکۆکی کردن لەغەززە و لوبنان
بەسەدان کەس لە لایەنگرانی فەلەستین لە بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە لە پێتەختی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان و وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکارییەدڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین و لوبنان لەگەڵ خەڵکی ئەم دوو وڵاتە هاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند.
ناڕازیان بە بەرزکردنەوەی دەنگی دژە ئیسرائیلی داوای وەستانی شەڕ و دامەزرانی خێرای ئاگر بەس لە لوبنانیان کرد.
بەشداران لە نەتەوە و ئایینزای جۆربەجۆر لە نێو مەیدانی ترافلگار لە ناوەڕاستی لەندەن کۆبوونەوە و وێڕای هەڵگری ئاڵای فەلەستین و لوبنان دروشمیان دەدا کۆتایی بە داگیرکاری بێنن ، فەلەستین ئازاد بکەن و دەست لە پەلامار کردنەسەر لوبنان هەڵگرن.
ناڕازیان پارچەنووسگەلێکیان بەدەستەوەبوو کە لەسەری دا نووسرابوو کۆتایی دان بە سیسیتمی ئاپارتاید لە فەلەستین و وەستانی خێرای شەڕ.
ئەوان پێداگرییان کرد هەتا کۆ تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەززە و لوبنان درێژەی هەبێت خۆپیشاندان درێژە پێ دەدەن.