تشرینی یه‌که‌م 20, 2024 12:50 Asia/Tehran
  •  ئیدعا وبانگەشەی هەریس لە بارەی ئاگربڕلە غەززە

کامالا هەریس ،جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە بەکاتی خۆجیی دوابەدوای شەهادەتی یەحیا سنوارسەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دامەزرانی ئاشتی هەمیشە دژواربووە ،جارێکی تر ئیدعای کرد کە هەلێک ڕەخساوە بۆ ئاگربڕ

کامالاهەریس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکاوبەربژاری حزبی دێموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بەبێ ئاماژەدان بە جەنایەتەکان وکاروکردەی ترۆریستی ڕژێمی ئیسرائیل وهاوڕەوت لەگەڵ کەش نانەوە دروست کردنی میدیایی وڕژێمی داگیرکەری قودس وتی: باس وبابەتی دڵهەژێنی زۆر لە غەززە بڵاودەبێتەوە.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئەم گۆڕانکاریە، هەلێک دەرەخسینێت کە پێموایە دەبێ لەو هەلە هەمووسودوکەڵکێک وەربگیردرێت هەتا خۆمان بۆکۆتایی دان بەم شەڕەوگەڕاندنەوەی یەخسیرەکان  بۆ ماڵەوە ئامادەبکەین. جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ ئاماژەدان بە پشتیوانی ولاگریەکانی سەربازی وئەمنیەتی ئەمریکا لە شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین بەتایبەت غەززە بانگەشەی کرد" دامەزرانی ئاشتی لەوجێگایەی کە هاوپێوەندە بە پرس ومەسەلەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وبەتایبەت ناوچە ، هیچکات ئاسان نەبووە .

بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ئێمە تەسلیم دەبین . دامەزرانی ئاشتی هەمووکات دژواردەبێت .  یەحیا سنوار، موجاهید، خەباتکارم نووسەر، چیرۆک نووس ووەرگیڕی فەلەستینی کە ٢٢ساڵە لەبەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەند دا بوو ، دوای شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە ،بۆ سەرۆکایەتی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا.

خەلیل حیە جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی هەواڵی شەهادەتی سنواری لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند. پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە پشتیوانی سەربازی وئاسایشتی واشنتۆن ، هەتا ئێستاکە بەپێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە بووەتە هۆی شەهید بوونی فرەتر لە ٤٢هەزاروپانسەد کەس وهەروەها ٩٩ هەزارو٥٤٦ کەسیش برینداربوونە.

 

سەرپەیڤ