تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 10:06 Asia/Tehran
  •  بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی جیهانی بۆ داکۆکی لە فەلەستین

خەڵکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و دەربڕینی هاوخەمی و پاڵپشی لەگەڵ خەڵکی لوبنان و غەززە، ژینۆسایدی ئیسراییلیان شەرمەزار کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاشتی بوون.

خۆپیشاندەران لە فەرەنسا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ژینۆسایدی سوپای تیرۆر لە غەززە و پەلاماری نەتانیاهوو بۆ سەر لوبنان درووشمیان دەدا: ئێمە هەموومان منداڵانی غەززەین!  چالاکانی لایەنگری فەلەستین لە بەرلینی ئەڵمانیش خۆپیشاندانی دژەزایۆنییان بەڕێوەبرد کە پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستی دایە گرتنی چەن ناڕازییەکی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.

ژمارێکی زۆر لە لایەنگرانی فەلەستین ڕۆژی شەممە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە مەیدانی ترافالگاری لەندەن دەستیان دایە شەرمەزار کردنی ژینۆسایدی ئیسراییل لە غەززە و خوازیاری ڕاگیردرانی بەڕێکرانی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ تلاڤیڤ بوون. خەڵک لە وڵاتانی ئینگلیز، نەرویژ، سێنێگال و چەن وڵاتی دیکەیش ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەربڕینی پاڵپشتییان لە خەڵکی مەزلوومی لوبنان و غەززە، جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ