دەس لەکارکێشانی کاربەدەستێکی زانکۆی شیکاگۆ بە هۆی پشتیوانی کردن لە فەلەستین
تشرینی دووهم 01, 2024 08:34 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی زانکۆی شیکاگۆ کە پیشتر وتارگەلێکی لە داکۆکی کردن لە فەلەستین بڵاوکردبووەوە ناچارکرالە کارەکەی دەس بکیشێت
سەرۆکی لێژنەی ڕاهێنانی زانکۆی شیکاگۆ دوای پەرەسەندنی شەڕاشوییەکان لە دژی ناوبراو بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتارگەلێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دا لە پشتیونای کردن لە فەلەستین لەکارەکەی وازی هێنا.ڕۆژنامەی شیکاگۆ سان تاێمزڕاپۆرتی دا "میشل جانسۆن" سەرۆکی لێژنەی ڕاهێنانی ئەم زانکۆیە دوای داواکاری شارەداری شیکاگۆ بڕیاری گرت هەتا لەکارەکەی بکشێتەوە.میشل جانسۆن بە تازەیی ئەم کارەی پێ سپیردرابوو بەڵام شەڕاشویی نانەوەی لە دژی ناوبراو دوای ئەوە ئەنجام بوو کە ماڵپەڕی زایۆنی " جوئیش ئاینسایدر" لە ڕاپۆرتێکدا هەڵوێستی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە داکۆکی کردن لە فەلەستینی کۆکردەوەوناوبراوی بە دژایەتی کردن لەگەڵ جوولەکەکان تاوانبار کرد.