خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە واشنگتون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432576-خۆپیشاندانی_دژە_شەڕ_لە_واشنگتون
هەزاران کەس لە واشنگتون بۆ ئیدانە کردنی درێژەی شەڕ و ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە خۆپیشاندان کرد و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی بوون
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2024 04:31 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە واشنگتون

هەزاران کەس لە واشنگتون بۆ ئیدانە کردنی درێژەی شەڕ و ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە خۆپیشاندان کرد و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی بوون

بەشداربووان لەو خوپیشاندانە جەختیان کرد لەسەر ئیدانە کردنی شەڕ دژی غەزە و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕ لە غەزە بوون . لە هەمان  پێناودا سەدان کەس لە خوێندکارانی زانکوەکانی ئەمریکاش لە هەمبەر بنکەی پارتی کۆماریخوازلە واشنگتون مانیان گرت و خوازیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەک بۆ ڕژێمی زایونیستی بوون . هاوکات سەدان کەس لە وڵاتانی دیکە خۆپیشاندانیان کرد و  خوازیاری ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی  دژی کەرتی غەزە بوون  بنەماڵەی گیراوانی زایونیستیش لە غەزە خوپیشاندانیان کرد و یەکێک لە ڕێگاکانی چوونە ناوی کنیستیان داخست بە مەبەستی  گوشار هێنان بۆ سەر ڕژێمی زایونیستی بۆ هەوڵ دان لە پێناو  ڕزگار کردنی گیراوان .