کۆبوونەوەی لاگرانی فەلەستین لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لەندەن
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لاگران وپشتیوانانی فەلەستین لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە لەندەن کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد وپشتیوانی واشنتۆن لە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنیان شەرمەزار کرد
بەشداربووان لەم حەرەکەتە ناڕازیانەیەدا درۆشم گەلیک یان لەدژی هەردوو بەربژاری حزبە کۆمارێخوازودێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەڵدا وئەوانیان بە ئەندامانی شەڕخواز ناوبرد. پشتیوانانی فەلەستین بە هەڵگرتنی وێنەکانی کامالا هەرێس بەربژاری حزبی دێموکرات،و، دۆناڵدترامپ بەربژاری حزبی کۆمارێخواز، دروشمیان دەدا" نەبەهەرێس" نە بە" ترامپ" ئەوان لەحاڵیکدا کە یەکگرتوویی خۆیان لەگەڵ خەڵکی زۆڵملێکراوی فەلەستین ڕادەگەیاند هاواریان دەکرد کە ئەم هەڵبژاردنانە ، دەنگدان بە بەرەکۆژی لە غەززە ولوبنانە.
چەند ساعەت لەمەوبەر شەستەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی چل وحەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە نێوان تەگبیری توندی ئاسایشتی دەسپێکراوە . بەپێی دوایین ڕاپرسیەکان ، پێشبڕکیی نێوان کامالا هەرێس بەربژاری حزبی دێموکرات ودۆناڵدترامپ بەربژاری حزبی کۆمارێخواززۆر چڕوپڕە. بەرەوەی ئەم هەڵبژاردنە، خۆلی چوارساڵەی سەرۆک کۆماری لە ژانێڤەری ٢٠١٥دەستپێدەکات.
پشتیوانانی فەلەستین لە بەریتانیا دەبیژن کە ئەمریکا بە پشتیوانی هەمە لایەنە لە ڕژێمی زایۆنی لە شکڵ وتەشك گرتنی قەیرانی مرۆڤی لە غەززە شەریکە. ناڕازیان ڕۆژی شەممەی ڕابردوویش لە درێژەی خۆپیشاندانی ناڕازیانە لە دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ولوبنان ، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لەلەندەن کۆبوونەوە وخوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خیرا لە غەززە بوون .
زایۆنیەکان بە سوکایەتی کردن بە کۆمەڵگەی نێودەولەتی ولەبەرچاونەگرتنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی خێرای شەڕوفەرمانە کانی دیوانی نێودەوڵەتی دادئەستینی لەبارەی پێویستی پێشگیری کردن لە بەرەکۆژی هەروا بە جەنایەتەکانی خۆیان لە م ناوچە درێژە ئەدەن .