خۆپیشاندان لە هوڵەند بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین
لاگرانی فەلەستینی لە هۆڵەند خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان ساز دا.
شەوی ڕابردوو دوای دوڕاندنی تیمی توپی پێ مکابی ڕژێمی زایونیستی لە بەرامبەر ئامستردامی هوڵەند تماشاچیانی زایۆنیستی هاتنە ناو شەقامەکان و ئاڵای فەلەستینیان لە سەر ماڵەکان هێنایە خوارەوە . ئەو کارەی زایونیستەکان ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی لاوانی هوڵەندی بووەوە و ئەوانیش لە بەرمبەردا ئاڵای ئیسراوئیلیان ئاگردا .
وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونیستی ڕایگەیاند کە لە تێکهەڵچوون لە ئامستردام دە زایونیستی بریندار بوون و لە گەڵ دوو کەسی دیکەش پەیوەندی پچڕاندووە .نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆ ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکە بۆ گەڕانەوەی زایونیستەکانی دانیشتووی هوڵەندی دەنێرێ و داوا لە زایونیستەکانی دانیشتووی هوڵەند دەکرێت کە لە ناو شەقامەکاندا هات و چۆ نەکەن لە هەمان حاڵدا دیک شوف سەروک وەزیرانی هوڵەند کە لە کەسایەتیەکانی لاگری زایونیەکانە لە پێناو لاگری لە ڕژێمی زایونیستی هەوڵ ئەدات و فەرمانی بە دامەزراوە ئاسایشیەکان داوە تا پرسەکە تاوتێوب کەن .
بە دوای تێکهەڵچوون لە هوڵەند و بە دوای بێ ڕێزی کردنی لاگرانی تیمێکی توپی پێی ئیسراویلی بە فەلەستین و دوای سەرکوتی خوێندکارانی زانکۆی ئامستردام لە لایەن پولیسەوە خەڵک لە پێتەختی هوڵەند بو ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هاتنە ناو شەقامەکانەوە و بە بەرز کردنەوەی دروشمەکانیان پشتیوانی خویان لە نەتەوەی فەلەستین ڕاگەیاند .