تشرینی دووه‌م 09, 2024 18:36 Asia/Tehran
  • وشداری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە وشداری دا و خوازیاری ناردنی خێرای یارمەتی بوو بۆ ئەو کەرتە.

"تێدروس ئادهانوم" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی شەممە لەبارەی پەرەسەندنی قەیرانی باکووری غەززە هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە برسێتی لەم ناوچەیەدا نزیکە و بە ئاماژە بە ئامارە بڵاوکراوەکان، ڕەوشەکەی بە قەیراناوی هەڵسەنگاند و داوای کرد یارمەتی مرۆیی بنێردرێت تا چەند ڕۆژی داهاتوو.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە تەنانەت دواکەوتنی چەند هەفتەیەک دەتوانێت مەترسیدار بێت و پێویستە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەم یارمەتییانە بگاتە دەستی گەلی فەلەستین.

 

سەرپەیڤ