یارمەتیی 40 ملیاردولاری ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنیستی
مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی گرێبەستە سەربازیەکانی وەزارەتی جە نگی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد لەگەڵ ئەمریکا بە بایخی 40 ملیار دولار لە سەرەتای دەسدرێژی بۆ سەر کەرتی غەزە.
ڕۆژنامەی ئابووری گلوبز ڕایگەیاند کە وەزارەتی جەنگی ئەو ڕژێمە لە سەرەتای دەسدرێژی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 هەتا ئێستا گرێبەستە سەربازیەکانی بە بایخی 40 ملیار دولار لە گەڵ ئەمریکای واژۆ کردووە یارمەتیەکانی ئەمریکا بە ڕژێمی زایونیستی لە کاتی دەسپێکی شەڕی غەزەوە بریتی بووە لە دابینی دارایی سەربازی و فرۆشی چەکەمەنی . زۆرێک لەو چەکەمەنیانەی کە ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابڕدوو ڕادەستی تەلابیبی کردووە بریتیە لە چەکەمەنیگەلێک وەکوو گولە هاوەن بومبی دوو هەزار پوندی و بومبی ڕێنوێنی کراوی ورد. ئەو ڕاپوڕتە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ئامارە بڵاو کراوەکان ڕژێمی زایونیستی گەورەترین وەرگری یارمەتیە سەربازیەکانی ئەمریکا لە مێژووە.