تشرینی دووه‌م 17, 2024 09:13 Asia/Tehran
  •  دوو وڵاتی چین وئەمریکا لەسەر دووری کردن لە کێشە وناکۆکی پیداگریان کرد

شی جین پینگ وجۆباێدن سەرۆکانی چین وئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدارێکدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئاسیا پاسیفیک لە لیمای پێتەختی پرۆ بە دانپیدانان بە بوونی ناکۆکی وپیشبڕکیی نێوان دوو وڵات لە سەر دووری کردن لە کێشە وبەڕێوەبەرایەتیەکەی پیداگریان کرد

شی جین پینگ لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ جۆباێدن وتی: پیکەن " ئامادەی هاوکاری لەگەڵ حکۆمەتی تازەی ئەمریکایە لە سەر بەڕێوەبەرایەتی کردنی ناکۆکیەکان وپەرەی هاوکاری نێوان دوو وڵات .چین ئامادەی پاڕاستنی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ، پەرەی هاوکاریەکان، بەڕێوەبەرایەتی ناکۆکیەکان وخوازیاری تێپەڕین بە قۆناخێکی ترلەپێوەندیەکانی چین وئەمریکایە. هەواڵدەری ئاسوشیتێد پرێس یش نووسیی کە سەرۆک کۆماری چین لەم سەردانێکردنە دا جەختی کرد کە وڵاتەکەی ئامادەی هاوکاری لەگەڵ حکۆمەتی تازەی ئەمریکایە. شی جین وتی کە دوو وڵات دەبێ " بە دۆزێنەروەی ڕێگای دروست" بە مەبەستی هاوکاری ودەس ڕاگەیشتن بە هاوکاری ئاشتیخوازانە ودرێژخایەن درێژە بدەن .

بایدنیش لەم دیدارەدا وتی: نابێ ئیزن بدرێت کە پێشبڕکیی نێوان دوو وڵات بکیشرێت بەرەو ئاڵوزی وکێشەنانەوە. وتیشی: ئەمە ئەرکی ئێمە یە وبەڕای من، ئێمە لە چوارساڵی ڕابردوو سەلماندوومانە کە وەها پێوەندیەک ئەگەریی هەیە . کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکداڕایگەیاندکە سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات هەروەها لەسەر پێویستی پاڕاستنی کۆنترۆڵی مرۆڤ بەسەر بڕیارە هاوپێوەندەکان بە کەڵک وەرگرتن لەچەکی ناڤۆکی پیداگریان کردووە .لەم بەیاننامەیەدا هاتووەکە دوولایەن لە سەر گەشەی بەرپرسانە و وریایانەی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە بەشی سەربازی " وپێویستی لێکدانەوەی دروستی مەترسیەکانی شیمانەیی زیرەکی دەستکردیش پیداگریان کرد. وەبیردینینەوە کە ترامپی کۆمارێخواز لە یەکەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتیەکەی دا پێوەندیەکی پڕلە ئاڵوزی وپڕلە کێشەی لەگەڵ چین دا هەبووە بەملیاران دوڵاری نرخنامە لەسەر کاڵاچینەکان داسەپاند ، ناوبراو لە ململانیی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤یش لە سەربەردەوامکرانی ڕێکاری پێشووی خۆی هەواڵی دا ووتی کە نرخنامەی سەتی ٦٠ لەسەر کاڵا چینیەکان دادەسپینێت.

 

سەرپەیڤ