ئەورووپا دیسان غەرامەی بڕیەوە بۆ مێتا
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا غەرامەیەکی ۷۹۷.۷۲ ملوێن یۆرۆیی بڕیوەتەوە بۆ مێتا، لەبەر ئەوەی کە ئەم کۆمپانیایە بە شێوە و شێوازی نایاسایی کەڵکی نادرووستی لە پلەتفۆریمی فەیسبووک وەرگرتووە.
مێتا ڕایگەیاندووە کە خوازیاری پێداچونەوە دەبێ بە سەر ئەم غەرامەیەدا ، بەڵام تا ئەو کاتە بڕیاری کۆمسیۆن بەجێ دێنێ و بە خێرایی و بەشێوەیەکی بنیاتنەر چالاکیی خۆی بەردەوام دەکات بۆ ئەوەی ڕێگایەک ببینێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گێچەڵەکانی بەردەم. ئەم کردەوەی یەکێتیی ئورووپا دوو ساڵ پاش ئەوەی ئەنجام دەبێ کە ئەم کۆمپانیای تەکنۆلۆژیاییەی تۆمەتبار کردو بەوەی کە بە یەکخستنی دوو سرویس، هەلی ململانێیەکی نادادوەرانەی بۆ سرویسی ڕێکلامە پۆلبەندیکراوەکان ڕەخساندووە بۆ فەیسبووک. یەکێتی ئەورووپا لە ژوەنی ٢٠٢١ی زایینیەوە لێکۆڵینەوەی فەرمی سەبارەت بە کارنامەی دژەململانێی فەیسبووک دەست پێ کرد.