باێدن : ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کرد
جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئێستاکەی دێموکراتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کردجۆباێدن سەرۆک کۆماری دێموکراتی ئێستاکەی ئەمریکا کە لە دوایین ڕۆژەکانی سەرۆک کۆمارەتی خۆی دایە ، پاشنێوەڕووی سێشمەمە بە کاتی خۆجیی لە وتاردانێکدا لە کۆشکی سپی لە ناوکۆی پەیامنێران دا ، ڕێککەوتن بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنانی تەئیدکردووتی: ئەمڕۆ من هەواڵێکی باشم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤێن پێیە.
من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان وئیسرائیل قسەم کردووە وخۆشحاڵم کە ڕابگەینم ئەوان پیشنیاری ئەمریکایان بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونە ماڵویرانکەرەکانی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵا قەبوڵ کرد.سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی : ئەم ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی تێکەڵچوونەکان گەڵاڵەڕێژی کراوە ولە بەیانی چوارشەممە بە کاتی خۆجیی جێبەجێ دەکرێت. سەرۆک کۆماری ئەمریکابەپێداگری لەسەر پێویستی دامەزرانی حکۆمەتی فەلەستینی وتی کە ئاسۆی ئەمریکا لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئەمەیە کە فەلەستینیەکان حکۆمەتی خۆیانیان بێت.