نەیاریەتی داواکاری گشتیی دیوانی سزاداتی نێونەتەوەیی بە پێداچوونەوەلە حوکمی گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانت
کەریم خان داواکاری گشتیی دیوانی سزادانی نێونەتەوەیی نەیاریەتی کرد لە گەڵ داخوازیی ڕژێمی زایونیستی بۆ پێداچوونە لە حوکمی گرتنی نتانیاهۆ و یوئاو گاڵانت وەزیری شەڕی پێشووی ئەو ڕژێمە .ناوبراو ڕۆژی هەینی خوازیاری ڕەتکردنەوەی داواکاری ئەم ڕێژیمە بوو و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم داوایە لە ئێستادا پەیوەندیدار نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە قۆناغەکانی داهاتووی پڕۆسەی دادوەریدا داواکارییەکی لەو شێوەیە بکرێت.
حوکمی گرتنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یوئاڤ گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایونی بە هۆی ره گه ز کوژی و ژینوسایدی فەلەستینیەکان لە غەزە لە لایەن دادگای سزای نێونەتەوەیی زەبرێکی کوشندەی لە ڕژێمی زایونی دا . لەم ڕوەوە زایونیەکان هەوڵیان دا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو بڕیارە .
سەرچاوە زایونیەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەمە دوو بەڵگەی پێشکەشی دادگای ئیستیناف لە دیوانی نێونەتەوەیی تاوان کرد . ئەو ڕژێمە لە یەکەمین بەڵگەدا دەسەڵاتەکانی دادگای پێش دادگاییکرانەکەی سەبارەت بە ڕاگەیشتن بەو دۆسیە و دەرکردنی حوکمی گرتنی نتانیاهو و گاڵانتی ڕەت کردەوە .
ڕژێمی زایونیستی لە بەڵگەی دووهەمدا ناڕەزایەتی دەربڕیوە لە حاند نەیاریەتی دیوان بۆ گەڕانەوەی دوسیە و ڕاگەیشتن بەو دوسیە لە ئیسرائیلدا . ئیسرائیل خوازیاری هەڵپەساردنی حوکمی گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانت بووە بە ئومێدی ئەوەی کە ئەو دیوانە دەرەنجام پێداچوونەوە بکات بە هەڵوێستەکەی دا .
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی نوامبر ، دادگای سزا نێودەوڵەتییەکان بڕیاری دەستبەسەرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی شەڕی ئەم ڕژیمەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، و برسیکردنی خەڵکی غەززە وەک چەکی دەرکرد .
چەند مانگێک لەمەوبەر کەریم خان، داواکاری گشتی ئەم دادگایە، داوای لە دادوەرەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کردبوو کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەربکەن، کە هەڵبەت ئەو پرسە لە ئاکامدا هاتە دی .
ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا وەک لاگرە سەرەکییەکەی لەو بڕیاره ی دادگا سەریان سوڕما و تووشی شۆک بوون و کاردانەوەی توندیان بەرامبەر بەو بڕیارە نیشان دا. به ڵام هه ڵوێستی داواکاری گشتیی دادگه ی سزا نێوده وڵه تییه کان له به ڕده م داوای پێداچوونه وه به فه ڕمانی ده ستگیرکردنی ناتانیاهۆ و گالانت نیشان ده دات که سه ڕه ڕای گوشاری ته واوی ئه مه ڕیکا و ڕژێمی زایۆنیستی له م بواره دا، نیشانی دا کە ئێستاکە کۆدەنگیەکی جیهانی بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەم دوو بەرپرسە تاوانکارەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئارادایە کە ناتوانرێت بە ئاسانی بشکێنرێت.