کانونی یه‌که‌م 10, 2024 19:20 Asia/Tehran

بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایوێنی لە کەرتی غەززە و پاڵپشتیی چەکەمەنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەم ڕژێمە داگیرکەرە کۆبوونەوەی ناڕەزاییانەی دژ بە ژینوسایدی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غاززە، لە زۆرێک لە وڵاتانی جۆربە جۆری جیهان بەڕێوە چوو.

وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ فەلەسین بوونە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیکردنی  فەلەستین. پشتیوانانی فەلەستین لەبەردەم کونسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری سیدنی ئوسترالیا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان دژ بە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بەڕێوە برد.

ژمارەیەک لە پزیشکان و ستافی دەرمانی بەشی تەندروستی و دەرمانیش لە شاری ئەرزەڕومی تورکیا با  بەرپاکردنی خۆپیشاندانێک هاوخەمی و هاودەنگیان دەربڕی لەگەڵ خەڵکی غەززە. پشتیوانانی فەلەستین لە شاری لیۆنی فەڕەنساش بە هەڵکردنی مۆم و هەروەها بەردانی باڵون هاوخەمی خۆیان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دەربڕی.

 لە شاری ئێنسی ئۆتریشیش پشتیوانانی فەلەستین خۆپیشاندانی ناڕەزیانەیان بەڕێوە برد. داکۆیکارانی فەلەستین بە کۆبوونەوە لە بەردەم هۆتێلی شوێنی نیشتەجێبوونی یواف گالانتی وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی خوازیاری گیرانی ئەم جەنایەتکارە جەنگییە بوون. گالانت بە بێ بایەخدان بە بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتیی سزا لە یەکەم سەفەری خۆی پاش دەرکرانی ئەم بڕیارە، سەردانی ئەمریکای کردووە.

لە یەکێک لە گەورەترین کۆبوونەوە دژە زایونییەکان لە وڵاتی پاکستانیش هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بە بەشداری لە خۆپیشاندانێک بەناوی نەمان بۆ ئیسرائیل لە شاری پیشاوەر بە شەرمەزارکردنی جەنایەکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و ناوچەکە هاوخەمی و هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ گەلی ئازا و مەزڵوومی فەلەستین دەربڕی.

سەرپەیڤ