کانونی یه‌که‌م 13, 2024 11:34 Asia/Tehran
  • ئەمریکا٥٠٠ ملیۆن دوڵاری تر یارمەتی سەربازی ئەکات بە ئۆکراین

ئەمریکا ڕایگەیاند کە یارمەتی چەکەمەنی نوێ بە باێخی ٥٠٠ ملیۆن دوڵارئەکات بە ئۆکرانیا

ئانتحنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بیروڕادەربڕینیکدا ڕایگەیاند کە ئەم هەگبە تازە چەکەمەنیە داگری سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی لەوان سیستمەکانی دژە ئاسمانی خودکار،تەقەمەنی دامەزراوە وسیستمەکانی هیمارس، کەلووپەلی توپخانەیی ١٥٥ ،١٠٥میلی میتری ، موشەکی دژە پرێشکە بە خێرایی بان ، فڕؤکەی بێ سەرنشین ی یوئا ئیس ، کەلووپەلی هاتووچووی تاکتیکی سوک، کەلووپەلی پاڕێزەری شیمیایی ، بیۆلۆژێکی ، ڕادیولوژێکی وناڤۆکی، تەقەمەنی چەکە بچوکەکان، نارنجوک وکەلووپەلی ڕاهێنان ، وخزمەت وپەروەردەکردن /.

بە نووسینی ئۆکراین ئینفوو، دوابەدوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی، جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دووی ئەوەدایە کەهەتا بەرلە بەجێ هێشتنی کۆشکی سپیی هەموو بودجەی تەرخان دراو لەلایەن کۆنگرەی ئەمریکا بۆ یارمەتی گەیاندنی سەربازی بە ئۆکرانیا هەتاکۆتایی خولی سەرۆکایەتی خۆی خەرج بکات. پنتاگۆن پیشتر لە دووی دێسەمبەریش لە تەرخان درانی هەگبەی یارمەتی سەربازی بە ئۆکراین بە باێخی ٧٢٥ ملیۆن دوڵار داگری تەقەمەنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وهیمارس ، فڕؤکەی بێ سەرنشین ، مینی زەوینی و... هەواڵی دابوو.

 

 

سەرپەیڤ