مەکرۆن سەرۆکوەزیرانی تازەی دەسنیشان کرد
سەرۆک کۆماری فەرەنسا، «فرانسوا بایرۆ» سیاسەتوانی نێوانەڕەو و تەمەن ٧٣ ساڵی وەک سەرۆکوەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە دەسنیشان کرد و کردی بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی تازە.
«فرانسوا بایرۆ» لە سیاسەتوانانی نزیکی مەکرۆن دێتە ئەژمار و گوایە لە چەن ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەسنیشان کرانی بۆ ئەم پۆستە یەکلا کرابوویەوە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوبراو کۆبوونەوەیەکی ئاڵۆزی لەگەڵ مەکرۆن هەبوو و هەر لەبەر ئەوەش ژمارێک لە میدیاکان ئەو بیرۆکەیان هێنایەئاراوە ڕەنگە سەرۆک کۆماری فەرەنسا کەسێکی دیکە بۆ ئەم پۆستە لەبەرچاو بگرێ.
لە ئاپریلی ٢٠٢٤ـەوە کە ئیمانۆئێل مەکرۆن وەک سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە، بایرۆ چوارەم سەرۆک وەزیرانێکە کە دەبێتە بەرپرسی پێکهێنانی کابینە.
"میشێل بارنییە"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرەنسا، چواردەی سەرماوەز لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وەلانرا و قەیرانی سیاسی لەم وڵاتە ئەورووپاییەدا تەواو تەشەنەی سەند.