دیوانی لاهە : هەوڵ بۆ گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانت بەردەوامە
دیوانی تاوانی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە پەیوەندیەکان و هەوڵە بەربڵاوەکان بۆ گرتنی بنیامین نتانیاهۆ و یوئاڤ گاڵانت سەرۆک وەزیران و وەزیری جەنگی پێشووی ڕژێمی زایونیستی لە ئارادایە.
فادی عەبدوڵڵا وتەبێژی دیوانی تاوانی نێونەتەوەیی وەبیری هێنایەوە کە ئەو دادگایە فەرمانی گرتنی نتانیاهۆ و گاڵانتی بە پێی بەڵگەی بڕوا پێکراو بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لە لایەن هەردووکیان دژی فەلەستینیەکان دەەر کرد . ناوبراو لە درێژەدا وتی دیوانی تاوانی نێونەتەوەیی لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە پەیوەندی دایە تا نتانیاهۆ و گاڵانت لە کاتی چوونیان بۆ ناو وڵاتەکانیان قۆڵبەست بکات و بڕیاری ئەو دادگایە وەک تاقیکاریەکە بۆ وڵاتانی واژۆ کەری پەیڕەوی ناوخۆی ڕوم .
فادی عەبدوڵڵا هەروەها وتیشی دیوانی تاوانی نێونەتەوەیی بڕیاری خۆی داوە و ئەو وڵاتانەی کە پەیڕەو ی ناوخۆی ڕومیان واژو کردووە دەبێ ئەو بڕیارە جێ بە جێ بکە ن و دەروەست بن بە هاوکاری لە گەڵ دیوانەکە و لە نێویاندا جێ بە جێ کردنی بڕیاری گرتن .