لێکدانەوەی نشناڵ ئینترسەت لەبارەی مەرج بەندی ناتانیاهۆلەسەر ترامپ
دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕادەیەک گۆڕاوە کە حکومەتی تازەی تەمریکا بۆ دوپاتکردنەوە ودرێژەدان بە سیاسەتە پیشووەکانی خۆی لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەکاتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕایولیەوم ، ڕۆژنامەی ئەمریکایی نشناڵ ئینترسەت لە لێکدانەوەیەکدا بڕێک لە کاربەدەستانی ئیسراییلی ولە سەروویانەوە بنیامین ناتانیاهۆسەرۆک وەزیران نووسیی: سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، سەرکەوتنی دۆناڵدترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، بە سەرکەوتنی خۆی دەزانێت وبە پیشینەی پشتیوانی بەهێزی ناوبراو لە ئیسراییل لەیەکەم خولی سەرۆک کۆمارەتیەکەی ئاماژەیان کرد، کاتێک کە ناوبراو لەگەڵ بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی، بە پێچەوانەی سیاسەتی چەند دەیەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جوڵایەوە وباڵوێزی ئەمریکا ی گواستەوەبۆ ئەم شارە.ناتانیاهۆش لەبەرئەم کارە ڕێزی گرت لە ترامپ وئەوی هاوشێوەی هری ترومن لە سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاولردبالفوروەزیری دەرەوەی بەریتانیا زانی. لەیەکەم خولی سەرۆک کۆمارەتی ترامپ ، کۆدەنگی ستراتژیک لە بارەی ئێران لەنێوان ئەمریکاو ئیسرائیل بەدی هات. لەئەنجام دا ترامپ لە بەرجام کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی مۆرکراو لە ساڵی ٢٠١٥ بوو، چووەدەروبەڵێنی دابە داسەپانی زەختی زۆرێنە ، بەسەر ئێران بە بایکۆتی دیپلۆماتیک وئابووری ، لەبارەی گەڵاڵەیەکی باشتر وتووێژبکات.