کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئیرلەند دوابەدوای داخستنی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە دوبلین
مارتین وتی: ئەگەردەرگاکانی غەززە بکرێتەوە ، جیهان شوک دەبێت
مارتین وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیرلەند ویڕای دوپاتکردنەوەی هەڵوێستەکانی ئەم وڵاتە لەبارەی لەبەرچاوگرتنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە لە غەززە و پێوێستی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لەم کەرتە ، بڕێاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داخستنی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە دوبلینی بە تینەگەیشتن وەسف کردووتی کە ئەگەر دەرگاکانی غەززە بکرێتەوە، جیهان لە ئاستی کاولکاریەکان لەم ناوچەیە شوک دەبێت. مایکل مارتین کەلە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ پەیامنێران لە بروکسیل قسەی دەکرد وتی: هەرکاروکردەیەک کە حکومەتی ئیرلەند لە بارەی پرس ومەسەلەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وشەڕی غەززە ئەنجامی داوە بەدەر لە چوارچیوەی لەبەرچاو گرتنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە وڕێزلە مافی مرۆڤ نەبووە. ئێمە بەشێوەی بەردەوام خوازیاری ئاگربڕ، ئازادکرانی هەموو گیراوان، یەخسیرانی ئیسرائیلی وگواستنەوەی یارمەتیە مرۆڤیەکان بۆ غەززە بووینە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیرلەندهەروەها وتیشی: لەحاڵی ئێستاکەدا تۆڕەییەکی قوڵ لەئەوروپا سەبارەت بە قەڵاچووی ژنان ومنداڵان لە غەززە لە ئارادایە. هەروەها ئەوشتەی لە باکووری غەززە ڕووئەدات هیچ پاسادانەوەیەکی ئەخلاقی نیە.