پوتین : ڕژێمی زایۆنی قازانجبەری سەرەکییە لە پێشهاتەکانی سوریا
کانونی یهکهم 19, 2024 20:22 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ڕژێمی زایونی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا سودمەندی سەرەکییە
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە پرێس کونفڕانسی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل سودمەندی سەرەکی پێشهاتەکانی سوریایە. ناوبراو وتی: داگیرکردنی ناوچەکانی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە دەکەین و پابەندین بە هەڵوێستەکانمان سەبارەت بە چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل ، حکومەتی فەلەستین دەبێ دابمەزرێت.
پوتین هەروەها وتی: لە ماوەی ٢ ساڵدا گەشەی ئابووری ڕووسیا گەیشتووەتە نزیکەی لە سه تاهەشت و لە بەرامبەردا ئابووری ئەمریکا بە ڕێژەی پێنج هەتا شەش لە سەد گەشەی کردووە و تەواوی ئەوروپا تەنها لەسەدا یەک گەشەی کردووە