ناڕەزایەتیی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی
خۆپیشاندان لە وڵاتانی جۆرنەجۆر بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین بەڕێوە چوو.
ژمارەیەک لە چالاکان لە شاری نیۆیۆرک لە هەنگاوێکی ناڕەزاییانەدا دژ بەو جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە پەیامنێران دەیکات و بێدەنگەکردن و هاودەستیی میدیا ئەمریکاییەکان بەرامبەر بەو جەنایەتانە، کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد. بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە جەختیان کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە شەڕی ژینۆسایدی دژ بە فەلەستینیەکان و لەقاودانی کردەوە زاڵمانەکانی ڕژێمی زایۆنی کە دژ بە پەیامنێران و میدیاکانی چالاک لە غەززە دەیکات. خۆپیشاندانی لەو چەشنە هەروەها لە سوید، ئیتاڵیا، ئینگلیز، هۆڵەندا، فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەیش بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران لەم خۆپیشاندانانەدا داکۆکیی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند و خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بوون.