جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی: شەرم بیانگرێ ئەوانەی یارمەتیدەری درێژخایەن بوونی شەڕی غەززە بوون
جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی وتی: شەرم بیانگرێت بێدەنگەکەران و ئەو کەسانەی کە یارمەتیدەر بوون ئەم شەڕە دڕندانەیە درێژخایەن ببێ.
خەلیل عەتییە نوێنەری پێشووی ئۆردۆنی هەڵوێستی لاوازی کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرامبەر بە ژینۆسایدی سوپای داگیرکەری زایۆنی پاش تێپەڕینی ٤٥٨ ڕۆژی دایە بە ڕەخنەی تووندەوە وتی: کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دروشمی بێ سوود و بێ بایەخ نەبێ هیچیان نەکردووە. ژینۆسایدی دانیشتووانی غەززە بە برسێتی، سەرما و کوشتاری دڕندانە لەلایەن جەنایەتکارانی زایۆنییەوە هەر بەردەوامە .عەتیە ڕاشیگەیاند: ئێمە پێمان ناوەتە ساڵی تازەوە و دونیا هێشتا هەر بێدەنگەیەکی جێیشەرمەزاری بەرامبەر بە ڕووداوەکانی غەززە هەیەوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی غەززە ئێستا لەبەر تووندترین و قورسترین ژینۆسایدێکدان کە دونیا بە خۆیەوە بینیوە. ناوبراو ڕاشکانە وتیشی: ئێمە لە کاتێکدا پێمان ناوەتە ساڵی تازەوە کە غەززە بە دەستی برسێتی و کوشت و کوشتار و کۆچی زۆرەملی دەناڵێنێ.