کانونی دوھەم 07, 2025 14:36 Asia/Tehran
  • تەقەیەکی مەرگهێن لە ئاریزۆنای ئەمریکا

بە هۆی تەقەتفەنگێک لە ئەیالەتی ئاریزۆنای ئەمریکا سێ کەس کوژراون و یان بریندا دار بوون، منداڵێکیش لەم تەقەیەدا بریندار بووە.

تەنیا لە حەوت ڕۆژی یەکەمی ساڵی تازەی زایینیدا ٢١٨ کەس لە ئەمریکا بە گولڵە کوژراون. پۆلیسی شاری نیۆیۆرکیش هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دوابەدوای تەقەتفەنگێک لە حەوش و حەساری کڵابێکی شەوانە لە ناوچەی "کوینز بۆرۆ"ی ئەم شارە کرا، یازدە کەس بریندار بوون. بە پێی بانگەشەی پۆلیس تا ئێستا هیچ کەس و یان گومانلێکراوێک لەم بارەوە نەگیراوە.

لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا واتە ساڵی٢٠٢٤ـیش زیاتر لە هەژدە هەزار ئەمریکایی بە هۆی تەقەکران لێیان و کەوتنە بەر دەسڕێژی گوللە گیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ