کانونی دوھەم 13, 2025 16:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێویستیی وەستانی شەڕەی غەززە

بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بوو کە زیاتر لە پازدە مانگە بەردەوامە.

مەهنەد هادی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچە فەلەسینییەکان و هەروەها جێگری ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە ڕژێمی زایونی کرد بە تێپەڕینی زیاتر لە ١٥ مانگ کاولکاری لە کەرتی غەززە لە ئاراستەی پاراستنی داهاتووی منداڵانی ئەم کەرتە و سەرانسەری ناوچەکە شەڕ بوەستێنێ.

ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی سەردانی لە غەززە وتی: هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە کڵیسەکان، مزگەوتەکان، خەڵکی مەدەنی و هەموو ژێرخانە شارییەکان دەبێ بپارێزرێن و پاراستنیشیان تەنیا بە وەستاندنی ئەم شەڕە و دامەزراندنی ئاگربڕ گونجاو دەبێ.

مەهنەد هادی جەختیشی کرد؛ لاوانی ئاوارە لە کەرتی غەززە شیاوی ئەوەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، منداڵان هیوای داهاتووی ئەم ناوچەیەن و بەبێ خوێندن و فێرکاری و هەروەها ئیمکاناتی تەندرووستی و پاکپارێزیی پێویست هەرگیز داهاتووێکی ڕووناک بەدی ناکرێ بۆ ئەم ناوچەیە.

سەرپەیڤ