ڕووسیا پێشوازیی کرد لە ئاگربڕەکەی غەززە
وتەبێژانی سەرۆک کۆماری و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانی جیاجیادا پێشوازیان کرد لە ڕێککەوتنی ئەمدوایەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی حەماس بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی کە مۆسکۆ چاوەڕێیە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئیسراییل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە وەکوو کۆڵەکەیەک بێ بۆ ئارامییەکی پاوەجێ. ناوبراو وتیشی: ئێمە هیوادارین جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ببێتە هۆی دامەزرانی ئارامی و پاوەجێیەکی درێژماوە لە غەززە دا و ڕێگای گەڕانەوەی ئاوارە فەلەسینییەکان و هەروەها بنیاتنانەوەی هەموو کاولکارییەکانی ئەم شەڕە بکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها هیوای خواست کە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنانە بەستێنی شیاو دابین بکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوان لە لوبنان سووریا و یەمەندا. دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرێملینیش لەم بارەوە وتی: ڕووسیا پێشوازی دەکات لە هەر چەشنە ئاشتی و ئاشتەواییەک کە ببێتە هۆی دامەزرانی ئارامی و ئەهوەنی لە غەززەدا.