کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 17:42 Asia/Tehran
کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.
فیلیپ لازارینی کۆمیسەری ئانڕوا وتی: پاش زیاتر لە ٤٧٠ ڕۆژ شەڕ لە غەززە لە جیاتی دەنگی بۆردومان و پەلاماری ئاسمانی، دەنگی منداڵانێک دەبیسترێ کە خەریکی کایەن.
لازارینی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ڕۆژی یەکەمی ئاگربڕ زۆر خۆش بوو. گوێزرانەوەی یارمەتییەکان دەست پێ بوو و بەشێک لە چالاکیی فریا گوزاری بازرگانیش بە ئارامی خەریکی جێبەجێکرانە.
ناوبراو وتیشی: بە یارمەتی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی و ٩٠ دیلی فەلەستینی ئازاد کراون.