وشداری ڕێپورتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند جینۆساید لە جنین
فرانچسکا ئەلبانیز، ڕاێپورتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشاندا.
فرانچێسکا ئەلبانیز جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕژێمی زایونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی و تەقەکردنی لە کەرتی ڕۆژئاوا توندتر کردووەتەوە و دە کەسی لە جێنین کوشتووە .
ڕێپورتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە لێکەوتەکانی ڕانەگرتنی جینۆسایدی ڕژێمی زایونی کرد و وتی پێدەچێت تاوانی جینۆساید لەلایەن ئەم ڕژێمەوە لە کەرتی ڕۆژئاوا دووبارە ببێتەوە، هەروەک چۆن جینۆسایدی فەلەستینییەکان لە غەززە. دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە نێوان ڕژێمی زایونی و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هۆشداری دا لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ڕژێمی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوا.