کانونی دوھەم 22, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • گرۆسی:  بە پێی ڕێککەوتنی پێشوو ڕێککەوتنی تازە لە گەڵ ئێران بکرێت

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وەک بەرپرسی دامەزراوەی چاودێر بەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکان، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشوو دەتوانێ ئیلهام بەخش و مۆدێلێک بێت بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران.

ڕافائیل گرۆسی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕبەندی جیهانی ئابووری  ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی نوێ  وەڵامدەری دۆخی ئێستا نیە و مەرجەکانی ئێستای تێدا نییە، بەڵام دەتوانێ  ئیلهام و مۆدێلێک بێت بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتیشی : من لە تاران لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران لەم بارەیەوە قسەم کرد، هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییانە پێویستیان بە  شێوازێکی نوێ هەیە بۆ دانوستان. ئێران هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەردەوام و باوەڕپێکراو کە سزاکان هەڵبگرێت، و  بە شێوەیەکی گەرەنتی هەڵیبوەشێنێتەوە و ڕێگری لە خراپ بەکارهێنان لە داهاتوودا بکات  ئامادەیە .

سەرپەیڤ