کانونی دوھەم 29, 2025 14:47 Asia/Tehran
  • هەڵوەشاندنی نزامی زایۆنیزم تەنیا ڕێگەچارەی کێشەی فەلەستینە

وتاردەران لە کۆبوونەوەی موتاڵاسیاسیەکان لە پێتەختی پاکستان جەختیان کرد: ڕێگە چارەی دوو حکومەت لە سەرزەویە داگیرکراوەکان بە سەرنجدان بە خۆوخدەی ڕەگەزپەرەستانە و پاوانخوازانەی زایۆنیەکان جێبەجێ ناکرێت وتەنیا هەڵوەشانی پڕۆژەی زایۆنیزم دەتوانێت ئەم مەسەلە چارەسەر بکات.

سمیناری " شیکردنەوەی پرس ومەسەلەی فەلەستین وڕێبازی بەردەم ئاشتی" بەمیوانداریەتی دامەزراوەی موتاڵای سیاسی لە شاری ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو وتیدا سامی ئەلعریان بەڕێوەبەری ناوەندی موتاڵای ئیسلامی وجیهانی لە زانکۆی سباحتین "ی" ئەستەمووڵ" خالیدڕەحمان سەرۆکی دامەزراوەی موتاڵای سیاسی وسەیید ئەبرار حسێن باڵوێزی پێشووی پاکستان لە ئەفغانستان لە وتاردەرانی سەرەکی ئەم بەرنامە بوون .

وتاردەرانی ئەم بەرنامە جەختیان کرد: ئەنجامی گیرەوکێشەی نێوان ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل وفەلەستین بووەتە هۆو هەتا باسی ئازادکرانی قودس ودامەزرانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستین وەکوو پرسیارێک تەنانەت بۆخۆدی زایۆنیستەکان بێتە ئاراوە.

بەڕای ئەم کارناسانە ، درێژخایەن بوونی کێشەی فەلەستین شکستەکان ولاوازبوونە ستراتژیکەکانی ڕژێمی زایۆنی دەرئەخات وئاشكرایان دەکات وهەرلەوحاڵەش بووەتەهۆی باس ولێکدانەوەی جیهانی گردوپەڕی ئیدئۆلۆژیای زایۆنی شارۆچکە نشین – پاوانخوازی .

سامی ئەلعریان وتی: سەرۆکانی زایۆنی لەدووی زاڵبوون وحکومەتن وبە هیچ حکومەتێک ئیزن نادەن کارێک ئەنجام بدات کە مومکینە هەڕەشەیەک بۆ ئەوان بێت. وتیشی: گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ناوچە بەشێوەیەکی بەرفراوان زیان پێگەیشتن بە ڕژێمی زایۆنی لە ستراتژیە بەرگریکارانەکانی خۆی لەوان شکستی هەواڵگریانە، شکستی پیشپێگەرانە ، بنپێکردنی ئاسایشتی وناکارامەیی وناتەوانی لە دەس ڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی سیاسی ئاشكرا کردووە.

 

 

سەرپەیڤ