کەوتنە خوارەوەی 49 درۆنی ئۆکراینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435423-کەوتنە_خوارەوەی_49_درۆنی_ئۆکراینی
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کەوتنە خوارەوەی درۆنە ئۆکرانییەکانی کرد لە ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕووسیادا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی 49 درۆنی ئۆکراینی

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کەوتنە خوارەوەی درۆنە ئۆکرانییەکانی کرد لە ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕووسیادا.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕاپۆرتی داوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە 49 درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆستۆڤ، ڤێلگۆگراد، کورسک، یارۆسلاڤ، بێلگۆرۆد، ڤۆرۆنێژ و کراسنۆدار خستۆتە خوارەوە. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیادا هاتووە کە مۆسکۆ شەڕی دژ بە فڕۆکە و درۆنی جەنگیی دوژمن لە ئاسمانی ڕووسیای خستووەتە سەرووی بەرنامەکانی خۆیەوە.