خولی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕلە ڕۆژی دووشەممە دەسپێدەبێت
لەگەڵ ڕێککەوتنی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ونوێنەری تایبەتی ئەمریکا ، قۆناخی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕ لە ڕۆژی دوشەممەوە دەسپێدەبێت.
ئەم وتووێژانە کەلەسەر درێژکرانەوەی ماوەی ئاگربڕ، چوونەدەری هێزە ئیسرائیلیەکان لە غەززە وئازادکرانی یەخسیران چڕبووەتەوە، دەتوانێ ببیتە هۆی کۆتایی دانی ڕەسمی شەڕی غەززە.
نوسینگەی نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ" ستیووتیکاف" نوێنەری تایبەتی دۆناڵدترامپ لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەواڵی دا. بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی نتانیاهۆ دوو لایەن لەم کۆبوونەوەو دانیشتنە داڕێککەوتن لەسەر دەسپێکرانی خولی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕلە ڕۆژی دوشەممە.
"ویتکاف" هەروەها بڕیارە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، وکاربەدەستانی پلەبەرزی میسری دیداربکات. ئەم دیداروچاوپێکەوتنانە بەشێک لە هەوڵ وتەقالای دیپلۆماتیک بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوتی ئاشتی وسەقام وپاوەجیی ئاگربڕلە ناوچەیە.
لەلایەکی تر بنیامین نتانیاهۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دەچێ بۆ ئەمریکا هەتا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداروچاوپێکەوتن بکات .ئەم دیدارە لە چوارچیوەی هەماهەنگی زۆرتر لەبارەی ڕەوتی وتووێژەکان وپرس ومەسەلەی ئاسایشتی ناوچە ئەنجام دەبێت. خولی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕ داگری مژاری وەک درێژکرانی ماوەی ئاگربڕ، چوونەدەری تۆکمە وتەواوی هێزە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، وئازادکردنی هەموو یەخسیرانی دوو لایەنە. لە ئەگەریی سەرکەوتووبوونی ئەم قۆناخە ، شەڕی غەززە بەشێوەی فەرمی کۆتایی پێ دێت.