وشداری کۆریای باکوور بە ئەمریکا
شوبات 02, 2025 17:58 Asia/Tehran
کۆریای باکوور پاش دەسەڵات گرتنەدەستی حکومەتی تازە لە ئەمریکا، وشداری داوە بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەڕێکرانی یارمەتییە سەربازییەکانی واشینگتۆن بە کۆریای باشوور.
پیۆنگ یانگ ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە زیاترکردنی یارمەتییە چەکەمەنییەکانی بۆ هاوڕێکانی لە ئاراستەی پاوەجێکردنی هێز و دەسەڵاتی ناوچەیی خۆی و دەڵێ کە ئەم چەشنە یارمەتییە چەکەمەنییانە، بۆ ڕزگارکردنی کۆریای باشوور لە کەمبوونی چەک و کەرەستەی ئیستراتیژیک بەس نییە. کۆریای باکوور ئەم وشدارەی پاش ئەوە هێنایە ئاراوە کە ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرەڤانیی ئەمریکا ئەمدواییە پێشنیاری فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی تازەی دابووە کۆریای باشوور. چەک و کەرەستەگەلێک کە درۆنی ئامانجی واوەدەنگ و موشەکی کروزی دژ کەشتی دەگرێتەوە.