ترەمپ و دەسپێکردنەوەی سیاسەتی بێ ئاکامی گوشاری زۆرینە بەدژ ئێران
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی٤ی فێڤرییەی٢٠٢٥بە واژۆکردنی یادداشتێکی جێبەجێکردن و بەمەبەستی درێژەپێدان بە سیاسەتی گوشاری زۆرینە دژ بە ئێران، ئیدیعای کرد، ئامادەی وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانە و جەختیشی کرد؛ "ئێمە بۆمان هەیە پێش بگرین بە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە وڵاتانی دیکە".
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەرکمەندکردنی ڕێکخراو و دەم ودەزگە کارگێڕییەکان بە جێبەجێکردنی چەند فەرمانێکی، دەتوانێ سێ سەنەد واژۆ بکا: فەرمانی جێبەجێکاریی(کارگێڕیی)، ڕاگەیێندراوەکان و یادداشتی جێبەجێکردن.
ترەمپ کە لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆمارەتییەکەی، سیاسەتی گوشاری زۆرینەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەچاوکردبوو، جارێکی دیکەو لە کابینەی دووەمی خۆی پاش واژۆی یادداشتی جێبەجێکران بەدژ ئێران و درێژەی ئەو سیاسەتە هەرەس هێناوەی، ئیدیعای کرد کە هیوادارە پێویست نەکا ئەو بژارە واتە گوشاری زۆرینە دەکاربگرێ، و وتیشی : دەبێ چاوەڕوان بین ئاخۆ دەتوانین لەگەڵ ئێراندا ڕێککەوین؟ یان نا. ترەمپ هەروەها بەدانپێدانان بەوەی کە "ئیران، وڵاتێکی لاواز نیە و بەپێچەوانەوە وڵاتێکی بەهێزە، وتی: داوام ئەوەیە، پێش بگیردرێ بە دەسڕاگەیشتنی بە چەکی ناڤۆکی. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێمەش نامانەوێ تەگەرە بخەینە بەردەم ئێران ولە گوشاری بنێین".
لەڕاستیدا هەوڵی تازەی ترەمپ، زۆریش دور لە چاوەڕوانی نەبوو. پاش سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی نۆڤمبەری٢٠٢٤ی ئەمریکا، لێدوان و هەڵوێست گرتنەکانی و هەروەها ژمارێک ئەندامی تیمەکەی بۆ نمونە، "مایک والتز"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ، پێشاندەری ئیرادەی حکومەتی ترەمپ بۆ دەسپێکردنەوەی سیاسەتی گوشاری زۆرینە بەدژ ئێران بوو. هەڵبەت ترەمپ پاش واژۆی یادداشتی جێبەجێکران بەدژ ئێران، ئیدیعای کردووە ئامادەی وتووێژە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێراندا.
لەلایەکی دیکەوە، ئێرانیش لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆڕاگریی زۆرینەدا توانی زاڵ بێ بەسەر زۆرێ لە کێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا. بابەتێک کە تەنانەت بەرپرسانی ئەمریکیش دانیان پێداناوە. "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆمارەتی ترەمپ لە مارسی ٢٠٢١دانی بەوەدانا کە حکومەتی پێشووی ئەو وڵاتە لاواز جوڵاوەتەوە لە ناچارکردنی ئێران بۆ پاشەکشەکردن و دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان. ئێستاش درێژەی سیاسەتی گوشاری زۆرینە ناتوانێ تاران پێملی ویست و داوا نالۆژیکییەکانی واشنگتۆن لەوان ڕاگرتنی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران و یان گۆڕینی سیاسەتە ناوچەییەکانی بەتایبەت پشتگریی لە تەوەری خۆڕاگریی بکا.