ڕێبەری کۆریای باکوور: بەرنامەی ئەتۆمیمان بەهێزتر دەکەین
شوبات 09, 2025 18:02 Asia/Tehran
ڕێبەری کۆریای باکوور بە وەبەر ڕەخنەدانی تووندی هاوکارییە سیانەکانی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور، بەڵێنی بەهێزتر و پێشکەوتووتر کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی پیونگ یانگی دا.
کیم جونگ ئون ڕایگەیاند کە زۆربوونی بەشداریی ئاسایشیی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور و ژاپۆن مەترسییەکی قورس لە سەر کۆریای باکوور دێتە ئەژمار. کیم وتیشی: هاوکاریی ئاسایشیی سێلایەنەی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور کە بە پیلانگێڕی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی وەک ناتۆی دەست پێبووە، هاوسەنگیی سەربازی لە شێوەدوورگەی کۆریای تێکداوە و کێشەیەکی قورسە لە سەر ئاسایشی پیونگ یانگ.