داوای گرووپە مەدەنیەکان بۆ ڕاگرتنی دانی فڕۆکە ی شەڕکەری ئێف 35 بە ڕژێمی زایونی
زیاتر لە 200 ڕێکخراو و گروپ لە سەرانسەری جیهان داوایان لەو وڵاتانە کردووە کە بەشدارن لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 واز لە ناردنی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ڕژێمی ئیسرائیل بهێنن، چونکە ئەو حکومەتانە نەیانتوانیوە ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی فڕۆکەکان بۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان
٢٣٢ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی حکومەتەکانی ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نەرویج، ئەمریکا و بەریتانیا کردووە، داوای ڕاگرتنی گەیاندنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ بۆ ڕژێمی ئیسرائیل دەکەن. ئەو گرووپانەی کە ئەم نامەیە واژۆ دەکەن، زۆرتر لەو وڵاتانەن کە فڕۆکەی ئێف ٣٥ دروست دەکەن، هەروەها لە بەلجیکا، ئوردن، لوبنان، سویسرا، ئێرلەندا، هیندستان و شوێنەکانی دیکە، ئاماژە بەو تاوانانە دەکات کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا بەرامبەر بە گەلی فەلەستین ئەنجامی داوە وێرانکارییەکانی غەززە دەریخستووە کە ئیسرائیل پابەند نییە بە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بۆیە پێویستە هەناردەی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئێف 35 بۆ ڕژێمی ز ایونی ڕابگیردرێت .