ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکی لایەنگری فەلەستین بەرامبەر بە ئامادەبوونی نەفتالی بێنت
زیاتر لە 100 لایەنگری فەلەستینی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئامادەبوون و وتارەکەی نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایونی لە زانکۆیەک لە ئەمریکا کۆبوونەوە.
خوێندکارانی ناڕازی ڕایانگەیاند، "ئەرکی ئێمەیە کە دڵنیابین لەوەی تاوانبارانی جەنگی و ئەوانەی جینۆساید دەکەن هەرگیز هەست بەوە نەکەن کە لە زانکوکانی ئێمە پێشوازیان لێ دەکرێت ئەو ڕێپێوانە ناڕازیانە هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ڕێ و ڕەسمی وتاردانی نەفتالی بنێت دەس پێبوو . ناڕازیان دروشمی نەفتالی بنێت دەبێ هەر ئێستا لەم زانکویە بڕواتە دەرەوە بەرز کردەوە . گروپێکی دیکەی خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین، کە ئاڵای فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، دروشمیان دا: ئێمە ناوەستین، لەسەر ڕێگاکەمان بەردەوام دەبین، گرووپێکی دیکەی خۆپیشاندەرانیش بە بەرپرسانی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە کە "پشتیوانی لەو تیرۆریستە جەنایتەتکارە مەکەن".