ئادار 07, 2025 18:52 Asia/Tehran
  • پکەن: چین لێبڕاوانە بەرەنگاری باجەکانی ترەمپ دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی چین بە شەرمەزارکردنی زیاترکرانی باج لەسەر کەلوپەلی چینی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە وتی: پکەن لێبڕاوانە بەرەنگاری ئەم کردەوەی ئەمریکا دەبێتەوە.

"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین بە شەرمەزار کردنی داسەپێندرانی  باجی گومرکی زێدە لەسەر بەرهەمی چینی لەلایەن حکوومەتی ترەمپەوە وتی کە پکەن بەرەنگاری گوشارەکانی ئەمریکا سەباەرت بە زیاتر کردنی گومرگ لەسەر کەلوپەلی چینی دەبێتەوە.

 دیپلۆماتی باڵای چین، وڵاتەکەی بە زلهێزێکی جیهانی و جێبڕوا لە قەیرانە جیهانییەکان پێناسە کرد و وتی کە ئەزقەزا چوونەدەری ئەمریکا لە سات و سەودا و مامەڵە نێودەوڵەتییەکان داخوازی ئاشکرای چین و ئەورووپا و وڵاتانی جیهانی باشوورە.

وەزیری دەرەوەی چین بە ئاماژە بەو یارمەتییانەی کە پکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی  قاچاخی ماددەی هۆشبەرە خستوویەتییە بەردەستی  ئەمریکا، وتیشی: ئەمریکا نابێ وەڵامی چاکەی ئێمە بە خراپە بداتەوە و دەس بداتە داسەپاندنی باجی بە بێ هۆ و هەگەر.

سەرپەیڤ