کردەوەکانی ئیسراییل لە کەرتی ڕۆژاوا جێیشەرمەزارییە
ئادار 09, 2025 16:06 Asia/Tehran
ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە فەلەستینی داگیرکراو وتی: سوپای ئیسراییل هەوڵ دەدات تا دەست بگرێ بە سەر ئەوەی خاکی فەلەستینی بێت.
"فرانچێسکا ئالبانێز" کردەوەکانی ئیسراییلی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و داوای لەم ڕژێمە کرد کە پێبەندی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بێ لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانیدا. ئالبانێز هەرەها وشداریدا کە ئیسراییل نابێ خەڵکی فەلەستینی بێوەری بکات لە بەجێهێنانی تاعەت و عیبادەتیان. ناوبراو لە کۆتاییدا کۆمەڵگای جیهانی بە تەخسیربار زانی لەبەر کەمتەرخەمی بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ئیسراییل و خوازیاری هەنگاوی خێرا بوو لەپێناو پێشگری بە بەردەوامبوونی ئەم کردەوە و جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی.