وەڵامی داسیلڤا بۆ ترەمپ: دەبێت لە شەڕی بازرگانیدا ڕێز لە بەرازیل بگیردرێت
سەرۆک کوماری بەڕازیل لە کاردانەوەیەکی بە بڕشتانەدا لە هەمبەر کارەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێزگرتن لە بەرازیل لە چوارچێوەی شەڕی بازرگانی واشنتۆن دژ بە وڵاتان پێویستە و هەڕەشە و هەرا و هوریا ڕێگەیەک نییە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
لولا داسیلڤا، سەرۆک کوماری بەرازیل ڕوولە دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە هەڕەشە و هاوارکردن ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات نییە، داوای لێکرد بە ڕێزەوە هەڵس و کەوت لەگەڵ وڵاتەکەی بکات. دا سیلڤا، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ترەمپ بە هاوارکردن هیچ قازانجێک بەدەست ناهێنێت، ڕوونیکردەوە کە حکومەتی بەرازیل نە ئیدیعای باڵادەستی دەکات و نە سووکایەتی قبوڵ دەکات ، ئامانجیشی پاراستنی پەیوەندییەکانە بە مەرجی یەکسان و بێ گومان ئێمە لە هەمبەر باجەکانی ترەمپ کاردانەوەی بەرامبەرمان دەبێت .