گوترێش خوازیاری ڕێزگرتن لە ئاگڕبڕ لە غەززە بوو
ئادار 21, 2025 18:29 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بێ مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە خوازیاری ڕێزگرتن لە ئاگربڕ و دەرکردنی مۆڵەتنامە بۆ گەیشتنی یارمەتی مڕوڤانە بە غەزە بوو.
ئانتونیو گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان جارێکی دیکە خوازیاری ڕێز گرتن لە ئاگربڕ لە غەزە و دەرکردنی موڵەتنامە بۆ گەیشتنی یارمەتی مڕوڤ دوستانە بۆ ئەو ناوچە شەڕلێدراوە بوو . لەهەمان حاڵدا ئانڕوا ڕایگەیاند کە دۆخی غەزە بە توندی جێگای نیگەرانیە . ئانڕوا هەروەها جەختی کرد : یارمەتی گرینگ و سەرەکی وەکوو خوراک کەرەستەی پیزیشکی لە کەرتی غەزە ڕوولە تەواو بوونە و پێویستمان بە و یارمەتیانە هەیە . ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییە ڕایگەیاند دەبێ ئاگربڕ لە کەرتی غەزە دووبارە جێ بە جێ بکرێت .