دانیشتنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە فەلەستین
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دانیشتنی ئاسایی دەورەیی خۆی سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ وێنە پرسی فەلەستینی بەڕێوە برد
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەو دانیشتنەدا کردنە ئامانجی کەسانی سیڤیل و ماڵی ئەوان و هەروەها کەڵک وەرگرتن لەوانی وەک قەڵغانی مرۆیی ئیدانە کرد و داوای لە داگیرکارانی زایونی کرد پێیبەندی یاسای نێونەتەوەییەکان بن . ئەنجومەنی ئاسایش هەروەها وێڕای مەحکووم کردنی ڕاگرتنی چوونی یارمەتیەکانی مڕوڤ دوستانە بۆ غەزە جەختیان کرد لەسەر گرینگایەتی سەرلە نوێ دەسپێکردنەوەی یارمەتی گەیاندن دامەزراندنی ئاگربڕی هەمیشەیی و هەروەها هێزمەند کردنی هەوڵەکان لە پێناو فریاگوزاری مرۆیی . ئەنجومەنی ئاسایش وێڕای جەخت کردن لەسەر نەیاریەتی خۆی لە گەڵ گەشەی بەردەوامی شاروچکەنشینی لە لێواری ڕوژئاوایی ڕایگەیاند کە وەها کردەوەیەک وێنەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە .