ئادار 26, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • ڕووسیا پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریای شەرمەزار کرد

موسکۆ وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا لەم ڕژێمە داوای کرد لە ناوچەی ناوبڕ پاشەکشەبکات و بە ڕێککەوتنی ١٩٧٤ پێبەند بێت.

" دیمیتری پولیانسکی" جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سووریا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەکە موسکۆ پەلامارەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریای کە زیاتر لە بیست شەهید وبرینداری لێکەوتووەتەوە، شەرمەزار ئەکات، لەم ڕژێمە داوای کرد پێبەند بێت بە وادەو بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤  ویەکەکانی خۆی لە ناوچەی ناوبڕ وناوچەکانی تری سووریا کە لە دێسەمبەری ٢٠٢٤ داگیری کردووە ، بباتە دەر/. پولیانسکی ڕایگەیاند ، ئەم پەلامارانە سەرباری ئەمەکە لەبەرچاو نەگیرانی سەروەریی خاکی عێراق بووە، گروپە توندڕەوەکان لە سووریا بە هێزدەکات. 

سەرپەیڤ