ئادار 26, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • پیداگری وڵاتانی جیهان لە سەر پێویستی چوونە دەری ڕژێمی زایۆنی لە ناو خاکی سووریا

نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەر پێویستی چوونە دەری ڕژێمی زایۆنی لە ناو خاکی سووریا پیداگریان کرد ، و تەنیا نوێنەری ئەمریکا دەستیکردە داکۆکی وپشتیوانی کردنی هەمە لایەنە لە کاروکردەی دەستدرێژکارانە وداگیرکەرانەی زایۆنیستەکان .

نوێنەری چین لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت بە شەرمەزارکردنی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا لەسەر پێویستی چوونەدەری خێرای ئەم ڕژێمە لە ناوچەگەلێک کە دوابەدوای کەوتنی نزامی سووریا وبە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە بێدەنگە و کەمتەرخەمی حکومەتی جۆلانی داگیری کردبوو ، جەختی کرد. نوێنەری فەڕانسە یش لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێ لە سوریا پاشەکشە بکات ڕێزبگریت لە سەروەری ویەکپارچەیی خاکی سووریا. جێگری نوێنەری سووریایش لەم دانیشتنەدا لەسەر پێویستی پاشەکشە لە ناوچەگەلێک کە لە سووریا داگیری کردووە، پیداگرت. 

سەرپەیڤ