نیسان 01, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری دەستگیرکرانی نەتانیاهۆ لە هونگاریا بوو

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەردانی هونگاریا بێڕێزی کردنە بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بوداپێست دەبێ بیگرێت و ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتیی سزای بکات.

سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکی جەنگی لە کەرتی غەززە، بە ئەنقەست پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی  و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند کە هەر گەشتێکی ناتانیاهۆ بۆ هەر وڵاتێکی ئەندامی دادگای نێودەوڵەتیی سزا بەبێ دەستبەسەرکردنی، هاندەری ڕژێمی زایۆنییە بۆ ئەنجامدانی جەنایەتی زیاتر.

بڕیارە سبەی چوارشەممە ناتانیاهۆ سەردانی هونگاریا بکات. ئەمە یەکەم سەردانیەتی بۆ وڵاتێکی ئەندامی دادگای نێودەوڵەتیی سزا لەو کاتەوە فەرمانی دەستگیرکرانی نێودەوڵەتی لە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بە تاوانی ئەنجامدانی جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنایەتی جەنگی لە غەززە دژ بەو دەرکراوە.

سەرپەیڤ