نیسان 07, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • سەندێرز: ئەمریکا ئێستاکە

سێناتوری سەربەخۆی ئەمریکایی بە ڕەخنە گرتن لە بە هێز تر بوونی میلیاردیرەکان لە حکومەتی ئەم وڵاتە لە بارەی بەرزبوونەوەی ئاستی مەودای چین و توێژەکان لە باری ئابووریەوە لە ناو کۆمەڵگەی ئەمریکا هۆشداری دا .

"بیرنی سێندێرز"  ئەمریکای بە شتێکی بە ڕواڵەت وڕووکەش دێموکراسی زانی ووتی هۆی لەناوبردنی دێموکراسی لە ئەمریکا چۆنیەتی حکومەتی دۆناڵد ترامپ وزاڵبوونی بەربڵاوی سامانداران لەسەر هەردوو پارتی سەرەکی ئەمریکایە.سێندێرز وتی ئەمریکا ئێستاکە لەگەڵ  ئاستی بێ وێنە لە مەترسیی ڕووبە ڕوویە ، شتێک کە من هیچکات لە درێژایی تەمەنم نەمبینیوە. ناوبراو وتی کە ئێمە نەتەوەیەکین کە خێرا بەرەو ئالیگارشی دەڕوێن . بەم مانایە کە ئێمە نەتەوەیەکمان هەیە کە لە لایەن چینی ملیاردرەوە ئیدارە دەکرێت ، بۆ چینی ملیاردر. ئەم سێناتۆرە ئەمریکاییە لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ لەبارەی  بەربژاریەتی  بۆ خولی دوایی سەرۆک کۆمارەتیش وتی : ترامپ وکۆمارێخوازان بڕوایەکیان بە سەروەری ودەسەڵاتدارەتی یاسا نیە، ئەوان هیچ بڕوایەکیان بە یاسای بنەڕەتی نیە. 

سەرپەیڤ